ژمارەی قوربانیانیی قوتابخانەکەی ئیندۆنیزیا گەیشتە 54 کەس
یودهی برامانتیۆ بەڕێوەبەری ئاژانسی نیشتمانیی فریاگوزاریی ئێندۆنیزیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئۆکتۆبەری 2025، تیمەکانیان توانیویانە 54 تەرم دەربهێنن و هیوادارین بتوانین ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕان کۆتایی پێبهێنین و تەرمەکان ڕادەستی خێزانەکانیان بکەینەوە".هەروەها جێگرەکەی برامانتیۆ وتی، ڕووخانی قوتابخانەکە گەورەترین کارەساتە ئەمساڵە لە ئیندۆنیزیا تۆمارکراوە و لایەنیکەم تاوەکوو ئێستا 13 قوربانی چارەنووسیان نادیارە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا لێکۆڵەوەکان لەسەر هۆی ڕووخانی باڵەخانەی قوتابخانە بەردەوامە، بەڵام گومانی شارەزایان لەسەر ڕەچاونەکردنی ستانداردەکانی بیناسازییە.