سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە
دوای ئەوەی سێباستیان لێکۆرنو لە 2025-09-10 لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا وەک سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا، دوێنێ کابینەی نوێی حکومەتی پێکهێنا و ئەمڕۆ دەستی لەکار کێشایەوە. ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05، سەرۆکایەتی فەرەنسا کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، سیباستیان لێکۆرنو سەرۆکایەتی کابینەکە وەرگرت و وەک سەرۆکوەزیرانی دەستبەکار بوو، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دەستی لەکارکێشایەوە.هێشتا لێکۆرنو بە فەرمی هۆی دەستلەکارکێشانەوەکەی باس نەکردووە. بەڵام لەوانەیە کێشەی بەدەستهێنانی متمانە و کێشەکانی بەردەم پەسەندکردنی بودجە دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکوەزیران، لە پشت هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بن.ماوەی دوو ساڵە زوو زوو لە پەرلەمانی فەرەنسا متمانە لە حکومەت وەردەگیرێتەوە و سەرۆکوەزیران دەگۆڕێت. دەستلەکارکێشانەوەی سێباستیان لێکۆرنو وەک نموونەیەکی دیکەی ئەم ناسەقامگیرییە سیاسییەی فەرەنسا لەقەڵەم دەدرێت.