یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری نەکردن و بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران و بەتایبەت کوردستان.

بەشداری نەکردن و بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران و بەتایبەت کوردستان.

خەباتمێدیا: هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ڕۆژی ۲ی ڕەشەممە بە کەمترین ڕێژەی بەشداری خەڵک بەڕێوە چوو. وێڕای هەموو چەواشەکارییەکانی مێدیا ناوخۆییەکانی دەسەڵات،

خەباتمێدیا: هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ڕۆژی ۲ی ڕەشەممە بە کەمترین ڕێژەی بەشداری خەڵک بەڕێوە چوو. وێڕای هەموو چەواشەکارییەکانی مێدیا ناوخۆییەکانی دەسەڵات، ئەوەی دیارە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بوو لە هەموو شارو گوندەکانی ئێران. بە پێی هەواڵی ڕاگەێیندراوەکانی سەربە ڕژیم لەشارەگەورەکانی وەک: تاران، ئیسفەهان ،قوم، یەزد ،شیراز ،
مەشهەد بە بەشداری نۆزدە لەسەد بووە، و ئەم ڕێژەیە لە شارەکانی تر بە ڕادەێیکی کەم بووە کە مێدیاکانی ڕژیم باسیان لە ئامارەکان نەکردووە و وتویانە ناچینە نێو وردەکارییەکانی. لە هۆکارەکانی بەشداری نەکردن و بایکۆتی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای رژیم دەکرێ باس لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی نارازی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێرانو نەمانی مەشروعیەتی رژیم.... بکرێ .
وەک چاوەڕوان دەکرا ،ڕێژەی بەشداری بە دڵنیاییەوە لەشارە کوردنشینەکان زۆر کەمتر بووە. لەشارەکانی سنە ،کامیاران، سەقز ،شنۆ ،مەهاباد ،پاوە ،جوانڕۆ وبۆکان کەمترین ڕێژەی بەشداریان بووە . لە کوردستان هۆکارەکان بۆ دەنگنەدان بە نیسبەت ئێران زیاترە .ئەوەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا دەیان کۆڵبەری بێتاوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان دا . ئێستایش لاوانی نیشتمان پەروەری کوردستان لە بەندیخانەکانی ڕژیم بە خراپترین شێوە شکەنجە دەدرێن . ڕژیم ئاگاداربوو کە خەڵک ئەمجارە بە بایکۆت دەچن بەرەو پێشوازی هەڵبژاردن. بۆیە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کڕۆنا ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن دەیهەویست ئەم نەخۆشیە وەکو هۆکارێک بۆ دەنگنەدانی خەڵک بناسێنێ. بەڵام خەڵک پێشتر بە هەشتەگ و کەمپەین و درووشمی (نا بۆ دەنگدان)هەڵوێستی خۆیان نیشان دابوو. راپۆرتەکان لە کورتە ڤیدیو و فیلمەکانی ناوخۆیی ئێران باس لەوە دەکات کە هەندێک لەوانەی کە چونەتە سەر سەندووقی دەنگدان دەنگی خۆیان فرۆشتووە بە نرخی ۳۰تا ۱۰۰هەزارتمەن. بە پێی هەواڵی گەیشتو ڕێژەی بەشداری خەڵک لە شارەکانی کوردستان بەڕادەێیکی زۆرتر لەچاو شارەکانی دیکەی ئێران لە چاوساڵانی پێشتر دابەزیبوو ، و بە درووشم و نوسینی سەردیوار کە دەنگدان خەیانەتە بە خوێنی شەهیدان ناڕەزایەتی خۆیان وەک هەمیشە دەربڕی. ئەوەی کە جێگەی سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە و لە مێدیاکانی نێونەتەوەیی بڵاوکراوە کورتە ڤیدیوێک لەشاری سنە بو، کە خەڵک لەو ڤیدیۆیەدا بوێرانە دەنگنەدان و بایکۆت جەژن دەگرن. ئەمە بە واتای لەدەستدانی مەشروعیەتی رژیمی ئاخوندیە، و ڕەوتی ڕوخان نزیکتردەکاتەوە.


4 ساڵ و 9 مانگ و 1 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری نەکردن و بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران و بەتایبەت کوردستان.

بەشداری نەکردن و بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران و بەتایبەت کوردستان.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن