چەند چالاکڤانێکی کەشتیگەلی خۆڕاگری: سەربازانی ئیسرائیل بە سەگ دەیانترساندین
هەندێک لەو کەسانەی لە کاروانی (کەشتیگەلی خۆڕاگری)ـیەوە گەڕاونەتەوە، باس لە مامەڵەی خراپی سپای ئیسرائیل دەکەن. ئیسرائیلیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە. رۆژی شەممە 04-10-2025 فڕۆکەیەک کە 137 کەسی کاروانەکەی هەڵگرتبوو، لە ئیسرائیلەوە گەیشتە تورکیە. میدیای فەرمیی تورکیە وتی، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی رامۆن لە باشووری ئیسرائیلەوە فڕیوە و لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ نیشتووەتەوە.لەنێو گەڕاوەکاندا 36 هاووڵاتیی تورکیە، 23 هاووڵاتیی مالیزیا و هاووڵاتیی ئەمریکا، ئیمارات، جەزائیر، مەغریب، ئیتاڵیا، کوێت، لیبیا، مۆریتانیا، سویسرا، توونس و ئوردن هەبوون.