بۆ نۆیەمین شەوی لەسەریەک، سەتان مەغریبی خۆپێشاندانیان کرد
بۆ نۆیەمین شەوی لەسەریەک، گەنجانی مەغریب رۆژی یەکشەممە لە شارەکانی سەرانسەری وڵات چوونە سەر شەقامەکان و داوای کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و گۆڕینی حکومەتیان کرد.ئەو خۆپێشاندانانە کە لەلایەن کۆمەڵەی "GenZ 212"ـەوە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رێکخراون و دامەزرێنەرانیان نەناسراون، لە 27ی ئەیلوولەوە ئەو وڵاتەی باکووری ئەفریقای گرتووەتەوە، کە پێشتر وڵاتێکی زۆر سەقامگیر بوو.خۆپێشاندەران داوای چاکسازی لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی تەندروستی و پەروەردە دەکەن، هەروەها تووڕەیی خۆیان لەبەرامبەر نایەکسانیی کۆمەڵایەتی دەردەبڕن