چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێکدادان لە حەلەب؛ کوژراو و بریندار هەن

پێکدادان لە حەلەب؛ کوژراو و بریندار هەن
خەبات میدیا

پێکدادان لە حەلەب؛ کوژراو و بریندار هەن

لە نیوەڕۆی دووشەممەوە، ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دروست بووە. دوای چەند سەعات شەڕی سەخت، هەردوو لا لەسەر ئاگربەستێکی کاتی رێککەوتن.
بەرەبەیانی سێشەممە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی سوریە رایگەیاند کە بەهۆی پێکدادانەکانەوە لانیکەم ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریە و هاوڵاتییەکی سڤیل کوژراون. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە هێزەکانی حکومەت بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکان. لە بەرامبەردا، میدیای فەرمی سوریە هێرشێکی هەسەدەی بەهۆی کوژرانی ئەندامێکی ئاسایش و برینداربوونی سێ کەس و کوژرانی هاوڵاتییەک بە بوردوومانی هێزە کوردییەکان باسکرد. هەسەدە هێرشکردنە سەر هێزەکانی حکومەتی رەتکردەوە و هێزەکانی حکومتی کاتی احمد شرع بە گەمارۆدان و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی گەڕەکەکان تۆمەتبار کرد. ئەو شەڕوپێکدادانە لەدوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دێت. لەکاتی شەڕەکەدا، هێڵەکانی پەیوەندی پچڕان و ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە گەمارۆدرابوو. گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، دوای رووخانی بەشار ئەسەد، هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان. میدیای فەرمی سوریە باسی لە هەڵهاتنی دەیان خێزان کرد بەهۆی تۆپبارانەوە. عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەب، داوای لە دانیشتووان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا هەروەها رایگەیاند کە چەندین هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون و دواتر رێککەوتنی ئاگربەستی راگەیاند، بەڵام بێ وردەکاری زیاتر. میدیاکە ئاماژەی بەوەشدا کە دانیشتووانی کورد چەکیان هەڵگرتووە بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکانیان و هیزەکانی هەسەدە.

5 مانگ و 24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێکدادان لە حەلەب؛ کوژراو و بریندار هەن

پێکدادان لە حەلەب؛ کوژراو و بریندار هەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن