چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە دوو ساڵدا ئەمەریکا  بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردووە

لە دوو ساڵدا ئەمەریکا  بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردووە
خەبات میدیا

لە دوو ساڵدا ئەمەریکا  بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردووە

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای کرد کە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە تا ئێستا، بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی ئیسرائیلی کردووە.لە توێژینەوەیەکی زانکۆی بڕاونی ئەمریکادا ئاماژە بەوە دراوە کە، لە ئیدارەی بایدن و تڕەمپ، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا جگە لە هاوکارییە سەربازییە ڕاستەوخۆکانی کە بەهاکەی زیاتر لە 21 ملیار دۆلار بووە، 10 ملیار دۆلاریشی لە هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەن و ڕژێمی ئێران خەرج کردووە.دەزگای هەواڵی رۆیتەرز نووسیویەتی، توێژینەوەکە ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و ئاماژە بەوە دەدات کە، ئیسرائیل بەبێ ئەمەریکا نەیدەتوانی ئەو ئەنجامانەی ئێستا لە غەززە بەدەست بێنێت.توێژینەوەکەی زانکۆی بڕاون ئاشکرای دەکات، ئەمەریکا لە ساڵانی داهاتوودا 10 ملیار دۆلاری دیکە، هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل دەکات.

5 مانگ و 24 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە دوو ساڵدا ئەمەریکا  بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردووە

لە دوو ساڵدا ئەمەریکا  بە بەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی ئیسرائیلی کردووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن