خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲ی ڕەشەممە گروپی (ئێف.ئەی.تی.ئێف) ڕایگەیاند کە ئێرانی گەڕاندۆتەوە بۆ لیستی ڕەشی FATF.
خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۲ی ڕەشەممە گروپی (ئێف.ئەی.تی.ئێف) ڕایگەیاند کە ئێرانی گەڕاندۆتەوە بۆ لیستی ڕەشی FATF.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرزØ› ئەو گروپە لە ڕاگەیەنراوێک دا کە رۆژی هەینی بڵاوی کردەوە، باسی لەوە کردووە کە ڕێگەی بە هەموو وڵاتان داوە کە لە گواستنەوە و جێگۆڕکێی دارایی خۆیان لەگەڵ رژیم بەشێوەی سەربەخۆ کار بکەن.
بەم شێوەیە هەر وڵاتێک دەتوانێت بۆ پاراستنی سیستەمی بانکی خۆی لە ئەگەری بەشداری لە سپیکردنەوەی پارە و دابین کردنی کردەوە ترۆریستیەکان لە ڕێگای گواستنەوە لەسیستەمی بانکی سەربەخۆ کاربکات.
کۆبونەوەی گروپی تایبەتی هەنگاوی ئابوری ڕۆژی یەکشەممە ۲·ی ڕێبەندان لە پاریس دەستی پێکرد و ڕۆژی هەینی ۲ی ڕەشەممە کۆتایی پێهات.
لەو کۆبونەوەیەی گروپی تایبەتی هەنگاوی ئابوری زیاتر لە ٨۰۰ نوێنەر لە ۲۰٥ وڵاتی جیهان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان وەکو سەندووقی نێونەتەوەیی پارە، ڕێکخراوی نەتەوەکان و بانکی جیهانی بەشداربوون.
ئەم گروپە گروپێکی نێونەتەوەییە کە بەئامانجی بەرەنگاربونەوە لەگەڵ سپی کردنەوەی پارە لە ئاستێکی جیهانیدا چالاکی دەکەن. پەسەندکردنی ئەم گەڵاڵانە بۆ بەرگری لە سنوردارکردنی سیستەمی پوڵی و ئابوری ئەم دامەزراوە لە نیزامی بانکی بە پێویست دەزانێت.
ئەم گروپە لە کۆتاییەکانی ڕەزبەری ئەمساڵ بۆ شەشەمین و دواین جار، دەرفەتێکی چوارمانگەی دا بە ئێران، تا گەڵالەی پێوەند بە کونوانسیۆنی سپی کردنەوەی پارە و دابینی ئابوری ترۆریزم پەسەند بکات.
لەو چوار گەڵاڵەی کە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی بۆ جێبەجێ کردنی ویستەکانی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، بەڕەنگاربونەوەی سپی کردنەوەی پارە بە مەجلیس پێشکەش کرد و گەڵاڵەی (پالرمۆ )، (سی ئێف تی) وێڕای پێداگری دەوڵەتی حەسەنی ڕۆحانی، هەر لە کۆڕ لێکدانەوەی بەرژەوەندیەکانی ڕژیم (مجمع تشخیص مصلحت نڤام) بێ چارەنوسە.
پێشتر هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی داوایان لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی کردووە تا دەرفەتێک بۆ پەسەندی دوو گەڵاڵەی پێوەندیدار بە FATF لە
واژووکەرانی ئەم نامە هۆشداریان دا کە پەسەند نەکردنی ئەم گەڵالە، کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدواوەیە و وەڵات زیاتر توشی گۆشەگیری و کێشەی پێوەندی ئابوری دەبێت.
ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی تائێستەش ڕاوبۆچونی خۆی لەم بارەوە ڕانەگەیاندوە و ئەم بڕیارەی داوەتە دەست کۆڕی لێکدانەوەی بەرژەوەندیەکانی رژیم.