ئوسترالیا دەیەوێت سپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت
حکومەتی ئوسترالیا پرۆژە یاسایەکی خستەڕوو بۆ پەرلەمان کە ڕێگە بە وڵاتەکە دەدات سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن بکات.میشێل ڕۆلاند، داواکاری گشتی ئوسترالیا، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ئۆکتوبر، پرۆژە یاساکەی خستەڕوو بۆ پەرلەمان.ئەم هەنگاوە وەک وەڵامێک دێت بۆ دۆزینەوەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ئوسترالیا، کە نیشانی دەدات سپای ترۆریستی پاسداران دەستی هەبووە لە لانیکەم دوو هێرشی دژە جوولەکەدا لەسەر خاکی ئوسترالیا.بەپێی مەرجەکانی ئەم پرۆژە یاسایە، حکومەت دەتوانێت دامەزراوە حکومییە بیانییەکانیش بخاتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە؛ شتێک کە پێشتر لە ڕووی یاساییەوە گونجاو نەبوو.ڕۆلاند لە پەرلەمان ڕایگەیاند: "وەڵامدانەوەی کردارەکانی حکومەتە پشتیوانانی تیرۆر، ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و ڕەچاوکردنەکانی سیاسەتی دەرەوەی تایبەتمەند بە خۆی هەیە، و بۆیە، پێویستی بە چوارچێوەیەکی تایبەتە لەگەڵ گەرەنتییە گونجاوەکان لە چۆنیەتی جێبەجێکردنیدا. ئەم پرۆژە یاسایە چوارچێوەی دژە تیرۆر لە ئوسترالیا بەهێز دەکات و ژینگەیەک دروست دەکات کە تێیدا، بۆ ئەکتەرە بیانییەکان، ئەنجامدانی کردارێک بۆ زیانگەیاندن بە ئوسترالیا و کۆمەڵگاکەمان قورستر و پڕمەترسیتر بێت."