دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "گفتوگۆکان بۆ ئاگربەستی غەززە بە باشی بەڕێوەدەچن". باسی سەردانیکردنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشی کرد و وتی،"رەنگە رۆژی یەکشەممە سەردانی ئەوێ بکەم". سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگربەستی جەنگی غەززە زۆر نزیکە". هەروها لە لێدوانەکەیدا، ترەمپ وتی: "پێموایە ڕۆژی دووشەممە بارمتەکان دەگەڕێندرێنەوە و ئەوەش تەرمی کوژراوەکانیش دەگرێتەوە." ئەو وتانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە هاتن، کە رۆژی دووشەممەی رابردوو، گفتوگۆکانی حەماس و ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە لە شەرم شێخ لە میسر دەستیانپێکرد. ئەمڕۆش، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جارید کوشنەری زاو٣ای بەشدارییان لەو کۆبوونەوانە کرد.