ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتیریی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ، پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند و تێیدا ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی بۆ غەززە.گۆتێرێز لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد "هەموو بارمتەکان بە کەرامەتەوە ئازاد بکرێن" و "ئاگربەستێکی بەردەوام" ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی شەڕ بەیەکجاری بوەستێت و ئازارەکان کۆتاییان پێبێت.پیداگریی لەوەش کردەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بۆ زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە. هاوکات ستایشی "هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا، قەتەر، میسر و تورکیە"ی کرد لە نێوەندگیریی ئەم پێشکەوتنە گرنگەدا.