بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری 1404 ، موبین تاڵبانی خوێندکاری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە بەکریگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراون.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی موبین تالبانی لە ڕێگای زانکۆکەی، لە سێ ڕای نێی مەریوان ڕاگیراوە و لە لایەن سێ کەس لە هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیم گیراوە .هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری 1404، کەیوان سەعیدی تەمەن ۲۴ ساڵ و خەڵکی گوندی سینگانی سەر بە شاری شنۆ لە ئەنجامی هێرشی هێزە بەکریگیراوانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی گیراوە.هیشتا، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گیرانی، و تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.