پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پرسی هەڵبژاردن و رابردووی دەسەڵاتێکی جینایەتکار!

پرسی هەڵبژاردن و رابردووی دەسەڵاتێکی جینایەتکار!
شۆرش خەبات

شۆرش خەبات

رژیمی ئاخوندی ئێران له ماوی زیاتر له ۴۰ساڵدا، به هەموو شێوەیەک خەڵکی ئێران دەچەوسێنێتەوه. بێکاری، گرانی، فه‌‌‌ساد و وادارکردنی لاوان بە ماده هۆشبەرەکان و دەیان دیاردەی دیکەی کۆمەڵایەتی له‌‌‌لایه‌‌‌ن ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌و  به‌‌‌ته‌‌‌واوی خه‌‌‌ڵکی خەڵکی ئێران و کوردستانیان تووشی نه‌‌‌هامه‌‌‌تی و برسیه‌‌‌تی کردوه‌‌‌. هاوکات لەگەڵ ئەوانە رژیم لە باری سیاسی و ئاسایشەوە خەڵکی ئێرانی تووشی دەرد و نەهامەتی کردووە، بە جۆرێک هیچ کەس لە ئێران ناتوانێ‌ دەرد و ئازارەکانی خۆی باس بکات و بە گشتی رێگە بە هیچ بیروبۆچونێکی جیاواز له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ت و به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی ویلایه‌‌‌تی فه‌‌‌قیه‌‌‌ و داروده‌‌‌سته‌‌‌ی ڕژیم نادرێ و ڕێگری له ‌‌هه‌‌‌موو ده‌‌‌نگێکی ئازاد ده‌‌‌کرێ.

لەلایەکی دیکەوه‌‌‌ ئەو رژیمە لە باری ئاسایش و ئەمنیەتەوە خەڵکی ئێرانی تووشی دۆخێک کردووە کە هیچ کەس هەست بە ئەمنیەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەکات، ئەوەش خەڵکی تووشی هەڵچوون و شڵەژانی دەروونی کردووە و بە گشتی دۆخێکی ناسەقامگیر و پڕ کێشەی بۆ ئێرانیەکان ساز کردووە. ئەم رژیمە کە بە سیاسەتی هەڵە و دژە خەڵکی خەڵکی، خەڵکی ئێران و کوردستانی تووشی ئەو هەموو دەرد و ئازارانە کردووە، لە ئێستادا رژیمەکەی چ لە نێو خۆی ئێران و چ لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی دا تووشی بونبەست بووە.

خەڵکی ئێران ماوەی دوو ساڵە هەر دەرفەت و هەلێک بۆ دژایەتی ئەو دەسەڵاتە دەقۆزنەوە، بەتایبەت لە خەزەڵوەری ساڵی 1398ی هەتاوی رابوون و راپەرینی جەماوەری لە ئێران چووەتە قۆناغێکی جیددی، وێڕای ئەو هەموو سەرکوت و جینایەتەی دژ بە خەڵک بەرێوە دەچێ، بەڵام نارەزایەتی و رابوونەکان تا دێ زیاتر بەرین دەبێتەوە و دروشم و شیعارەکانی جەماوەری ئێران ساختار شکێنانەتر و کۆی دەسەڵاتی ئاخوندان دەکاتە ئامانج.

هەروەها لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا رژیمی ئاخوندەکان لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر تووشی گۆشەگیری و فشار بۆته‌‌‌وه‌‌‌ و  هەر وەک دەبینین فشارە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو رژیمە لەسەر سیاسەتی پاوانخوازانەی ئاخوندان لە ئێران و ناوچە و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکەیی و کۆمەڵکوژ و مووشەکە درێژ مەوداکان، پشتی ئەو دەسەڵاتەی شکاندووە، بە جۆرێک لە ئێستادا رژیمی لە روخانی حەتمی نزیکتر کردووە.

لە وەها دۆخێکدا کە رژیمی تێکەوتووە، ئەو دەسەڵاتە خەریکی بەرێوەبردنی شانۆگەریەکی دیکە بە ناوی هەڵبژاردنەوەبە، رژیمێک کە هیچ ماف و ئازادیەک بە خەڵکی ئێران بە رەوا نابینێ، ئێستا هاتووە بە وەرێخستنی وەها شانۆگەریک دیهەوێ چی وەدەست بێنێ. لە راستیدا بەو بەناو هەڵبژاردنانە رژیم نایهەوێ هیچ گۆرانکاریک بکرێ، بەڵکوو هەر وەکوو لە رابردوودا دیومانە، رژیم لە هەڵبژاردنەکان و بەشداری خەڵک تەنیا بە دوای وەدەستهێنانی مەشروعیەتی خۆیەوە بووە، بەشداری خەڵک بە کار دێنێ بۆ ئەوەی بڵێ خەڵکی ئێران پشتیوانی لێ دەکەن و خەڵک رژیمی دەوێ بۆیە لە سیناریۆکانی دا بەشداری دەکەن.

ئەوەی دەکرێ چاوەرێی بکەین و چاودێرانیش مەزەندەی دەکەن ئەوەیە کە خەڵکی ئێران نەک بەدەم سیاسەتەکانی رژیمەوە ناچن، بەڵکوو رژیم گڵۆگڵەی لە لیژیە و جەماوەری ئێران رێگەی روخان و لەناوچوونی ئەو دەسەڵاتە دەگرنەبەر و لە داهاتووشدا خەبات بۆ روخانی رژیم و ئازادی لە ئێران نێڵ دەدەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا شاهیدی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە سیستەمی سیاسی لە ئێران بە دەستی ئەو خەڵکە چەوساوەو مەینەت دیتوە دەبین.


4 ساڵ و 8 مانگ و 30 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرسی هەڵبژاردن و رابردووی دەسەڵاتێکی جینایەتکار!

پرسی هەڵبژاردن و رابردووی دەسەڵاتێکی جینایەتکار!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن