بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە دوورگەی مینداوناوی باشووری فلیپینی هەژاند
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ئۆکتۆبەری2025، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕیشتەر، دوورگەی مینداوناوی باشووری فلیپینی هەژاند، دوای بوومەلەرزەکە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان لە ئەگەری ڕوودانی شەپۆلی تسۆنامی وێرانکەردا بەپێی پێشبینییەکان مەترسی دروستبوونی تسۆنامی لە ئیندۆنیزی و پاڵاوش هەیە.دەزگای ڕووپێوی بوومەلەرزەی فلیپینی ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی 62 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مانایەوە دوورە و قووڵییەکەی نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت.