بەرپرسێکی پۆلیسی ویلایەتیی تێنیسیی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەی لە کارگەیەکی مادەی تەقەمەنی لە نزیک شاری ناشڤیڵ روویدا، لانیکەم 19 کەس بێسەروشوێنن و گومان دەکرێت مردبن. کریس دەیڤس، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی هەمفری وتی: "لەم کاتەدا دەتوانین ڕایگەیەنین کە هێشتا بە دوای 19 کەسدا دەگەڕێین" کە بێسەروشوێنن. وتیشی: "دەتوانم بڵێم کە کوژراو هەیە. نامەوێ هیچ ژمارەیەک بڵێم. دەتوانم پێتان بڵێم، ئێمە بە دوای 19 کەسدا دەگەڕێین". دەزگا ئەمنییەکانی ویلایەتی تێنیسی ڕاینگەیاند کە تەقینەوەکە "گەورە" بووە و لە کۆمپانیای ئەکیورت ئینێرجێتیک سیستمز لە شاری هیکمان روویداوە. بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، لانیکەم 4 کەس بە برینداری گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.