بەهۆی دوو بوومەلەرزەەوە 6 کەس لە فلیپین کوژراون
دوو بوومەلەرزەی بەهێز باشووری فلیپینیان هەژاند و لە ئەنجامدا لانیکەم 6 کەس کوژران و هۆشداریی سوونامی درا.بەگوێرەی دەزگای رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی ریشتەر لە دووریی نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مانای لە هەرێمی مینداناو روویدا.نزیکەی 10 سەعات دواتر، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 6.7 پلە هەمان ناوچەی هەژاند.هەردوو بوومەلەرزەکە 11 رۆژ دوای بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 6.9 پلە دێن، کە بەگوێرەی داتای فەرمی، بووەهۆی کوژرانی 75 کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار و 200 کەسی دیکە لە پارێزگای سێبو لە نێوەڕاستی فلیپین.کێنت سیمۆن، بەرپرسێکی فریاگوزارییە لە شارۆچکەی پانتوکان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لە کاتی بوومەلەرزە گەورەکەدا سێ کرێکاری کانەکان کە لە شاخەکانی رۆژئاوای مانای خەریکی دۆزینەوەی زێڕ بوون، بەهۆی داڕمانی کانەکەوە کوژران."کێنت سیمۆن وتیشی، کرێکارێک بە زیندوویی دەرهێنراوە و چەندین کەسی دیکەش لە گوندە دوورەدەستەکە برینداربوون.