لە شاری ئیلام، دروشمی ناڕەزایەتی لەسەر دیوارەکانی سەرتاسەری ئەو شارە نووسراون، ئەمەش دژی دۆخی ژیان و کێشەی ئابووریی خەڵکی ئەو شارە دەڵێن، “خەڵکی شارەکە ئازار دەچێژن و بێزارن لە کەمتەرخەمی دەسەڵاتداران”.لە هەمان کاتدا کرێکارانی شارەوانی ئیلام کە ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان چوونەتە بەردەم پارێزگا، بەڵام نەک هەر وەڵامیان نەداونەتەوە، بەڵکو هەڕەشەشیان لێ کردوون و توندوتیژانە بەرامبەریان جووڵاونەتەوە.