بە پێی سەرچاوەکان، ڕۆژی شەممە ۱۹ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئەفشین ئیبراهیمی، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە گیراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەدا بە ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەعات ۷ی بەیانی ئەفشین ئیبراهیمییان لەو شارە گرتوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەکی کورت ئازاد کراوە بەڵام کاتێک بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردووە دیسان گیراوە.پەپیی سەرچاویەکی خوجییەی، هێزە بەکریگیراوەکانی ڕژیم دوای زەوتکردنی مۆبایلی ئەو هاووڵاتییە، ڕۆیشتوونەتە سەر لاپەڕەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.هیشتا، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆیی گیران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.