خەباتمێدیا: چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو رێکەوتی 27ی سەرماوەز، کچێکی مێرمنداڵ بەناوی چرۆ نیکزاد، کچی عەلی، کە لە جیاتی بەردەوامی لە خوێندن، بە زۆر بە شوو درابوو، خ
خەباتمێدیا: چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو رێکەوتی 27ی سەرماوەز، کچێکی مێرمنداڵ بەناوی چرۆ نیکزاد، کچی عەلی، کە لە جیاتی بەردەوامی لە خوێندن، بە زۆر بە شوو درابوو، خۆی سووتاند و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نیکزاد کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە “ چرۆ ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز بە نابەدڵی خۆی ناچار کراوە کە لەگەڵ ئامۆزایەکی بەناوی بیلال ژیانی هاوبەش پێک بێنێت و تەنیا چەند ڕۆژ دوای شاییەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
دواتر دەرکەوتووە کە خانەوادەکەی چرۆ ناچاریان کردووە، واز لە خوێندن بێنێت و شوو بە کورە مامی خۆی بکات، لە حاڵێکدا سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەی دەیانزانی کە نایهەوێ شوو بە ئامۆزاکەی خۆی بکات.
پێشتر بنەماڵەی چرۆ ڕایانگەیاندبوو کە ئەم کچە ١٦ ساڵانە، بەڵام دواتر زانرا کە چرۆ تەنیا ١٤ ساڵ تەمەنی هەبووە.
بەپێی یاسا نێو دەوڵەتییەکان، شوو کردن و ژن هێنانی کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە، بەڵام لە ئێران ئیزن دراوە کە کچانی تەمەن ژێر ١٣ ساڵیش مارە بکرێن.