پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپاسنامەی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان

سپاسنامەی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
بابەشێخ حوسەینی

 هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

 لاوانی ئازادیخواز و شۆڕشگێر!

 بە بۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی و زاڵ بوونی ئیرادەی جەماوەری ئێران و کوردستان بە سەر دەسەڵاتی مافیایی و سەرکوتگەری ئاخوندی و هەڵوەشانەوەی شانۆگەری بە ناو هەڵبژاردنی مەجلیسی یانزدەهەم و جارێکی دیکە سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە ئاخوندان هیچ پێگەێکیان لە ناو جەماوەردا نیەو  تەنیا لە رێگەی ستەم و سەرکوت درێژە بە دەسەڵاتی ناڕەوایان دەدەن، هەروەها بە بۆنەی گەیاندنی پەیامی ڕەوای شۆڕشی مافخوازانەی هاونیشتمانیانی  کوردستان بەرانبەر بە دەسەڵاتدارانی ملهوڕ،وە چڵکاو خۆران و بەکرێگیراوانیان لە کوردستاندا، سپاسی گەرم و بە تینتان پێشکەش دەکەم و هەروەها  پیرۆزبایی تان پێ ڕادەگەێنم و دلنیام ئەو سەرکەوتنە دەبێتە مایەی سەرکەوتنی گەورەتر لە داهاتوێکی نزیکدا.

 بایکۆتی  شانۆگەری رۆژی هەینی 2 ی ڕەشەممەی ساڵی 1398ی کۆچی خۆری، لە مێژووی پڕ لە سەروەری نەتەوەو نیشتماندا دەمێنێتەوە. ئەو بایکوتە تۆمار کردنی‌ سەروەری و سەرکەوتنێکی ئەوەندە گەورەو بەرچاوە کە ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانیش ناچار بوون، بڕیاری جەماوەر بۆ بایکوت کردنی شانۆی هەڵبژاردن بسەلمێنن. تەنانەت ژمارە سازی و هەوڵی ناوەندە تەبلیغیەکانی دەسەڵات بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی کەساسی ئەو شانۆگەریە نەیتوانی لە کاریگەریی بڕیاڕی جەماوەری ئێران و کوردستان بۆ بایکوتی هەمەلایەنەی کەم بکاتەوە ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەی کە جەماوەر بە تێکڕا نەخێریان بە باندەکانی دەسەڵاتی مافیایی ڕاگەیاندەوە. سپاسی دووبارە بۆ هیممەت و بڕیاری نەتەوەیی و کەم وێنەتان و بە جێ‌ گەیاندنی ویست وبڕیاری تێکڕایی و هەروەها وەڵام دانەوە بە داوامان بۆ بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن و بایکوتی دەسەڵاتی مافیایی ئاخوندەکان لە ئێران.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و تێکڕای هاوباوەڕانم شانازی بە خۆیانەوە دەکەن کە خەباتکارو تێکۆشەری کاروانی ئازادیخوازی نەتەوەی خاوەن هیممەت و نەبەزی کوردن، نەتەوەێک کە پێشڕەوی شۆڕشی ئازادیخوازیە بەرانبەر بە دەسەڵاتی مافیایی و مەزهەبی ئاخوندەکان لە ئێراندا.

 لە گەڵ سپاس و ڕێزی دووبارەم بۆ خەڵکی ستەملێکراوی ئێران و گەلی خۆڕاگری کورد.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی

 شەممە 3ی ڕەشەممەی 1398 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 8 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپاسنامەی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان

سپاسنامەی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن