ترەمپ بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەشتێکی گرنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ڕایگەیاند کە "جەنگ کۆتاییهات". لەکاتی بەڕێکەوتنی بە فڕۆکە تایبەتەکەی، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە دۆخی غەززە، بە متمانەوە ڕایگەیاند: "جەنگەکە کۆتایی هاتووە." ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە باوەڕی تەواوی بە جێگیربوونی ئاشتی هەیە لە ناوچەکەدا. سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دوو ئامانجی سەرەکی لەخۆدەگرێت. بڕیارە سەرەتا سەردانی ئیسرائیل بکات و لەوێ وتارێک لەناو کنێستی ئیسرائیلدا پێشکەش بکات. دواتر، بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی.