ناتانیاهۆ: شەڕ کۆتایی نەهاتووە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئازاد کردنی بارمتەکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پیداگریی لەوە دەکاتەوە کە هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە.بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پیداگریی کردەوە وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە کەرتی غەززە بەندن، بەڵام ڕایگەیاند، جەنگی دوو ساڵەی دژی حەماس کۆتایی نەهاتووە. ناتانیاهۆ گەڕانەوەی بارمتەکانی بە "ڕووداوێکی مێژوویی" وەسف کرد، بەڵام پیداگریی کردەوە: "لەگەڵ ئەمەریکا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە کە هەموو جیهانی سەرسام کردووە. بەڵام شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە. "هەروەها هۆشداریدا و ڕایگەیاند: "هێشتا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئەمنیی گەورە دەبینەوە. هەندێک لە دوژمنەکانمان هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە، بەڵام ئێمە ئاگاداریان دەبینەوە."