فهرهنسا.. حکوومەتی سیباستیان لێکۆرنۆ پێكهێنرایهوه
کۆشکی ئێلیزە، پێکهاتەی نوێی حکوومەتەکەی سیباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی ئێلێزە، پێکهاتەی نوێی حکوومەتەکە، 34 وەزیری لەخۆ گرتووە، پۆستی کاروباری ناوخۆ و پۆلیسی پاریس به لۆران نونێز دراوه، لە کاتێکدا جیرالد دارمانان پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و ڕەشیدە داتیش پۆستی وەزیری ڕۆشنبیریی پێدرا.سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئێوارەی هەینی ڕابردوو، دوای گفتوگۆیەکی زۆر بۆ شکاندنی بنبەستی سیاسی لە فەڕەنسا، سیباستیان لێکۆرنۆی دووبارە وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان کردەوە، دوای چوار ڕۆژ لە دەستلەکارکێشانەوەی.