شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

قەیرانی مریشک لە ئێران

قەیرانی مریشک لە ئێران
خەبات میدیا

لە وڵاتێکدا کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، حەبیب ئەسەدۆڵڵانژاد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی بەخێوکەرانی مریشکی گۆشتی، بە شانازییەوە ڕایگەیاندووە کە نرخی فەرمی مریشک لە ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە ١٣٥ هەزار تمەن بۆ هەر کیلۆیەک. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر، واتە بە نرخی کەمتر لەوەش، زۆربەی خێزانە ئێرانییەکان توانای کڕینی مریشکیان نەبووە بەبڕی پێویست. ئەم ڕاگەیاندنە هیچ شتێکی نوێ نییە جگە لە قووڵکردنەوەی برینی خەڵکی هەژار و مامناوەند. ئەسەدۆڵڵانژاد ، بە بێشەرمییەوە ژمارە نوێیەکانی ڕاگەیاند؛ هەر جووچکێکی یەک ڕۆژە ٣٢ هەزار و ٧٠٠ تمەن و مریشکی گەورەش بۆ بەکاربەر بە ١٣٥ هەزار و ٧٠٠ تمەن دەفرۆشرێت. قسەکانی ئەو کە گوایە "بە ڕاگەیاندنی نرخی نوێ، دابینکردنی مریشک بۆ یەکە پیشەییەکان خێراتر دەبێت و بازاڕ جێگیر دەبێت" تەنها مایەی پێکەنینە و ڕاستی تاڵی خەڵک دەشارێتەوە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نرخی ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان وەک گۆشتی سوور، مریشک و باقلەمەنییەکان بە شێوەیەکی لەسەرخۆ بەرزبووەتەوە، بەڵام وەزیری کشتوکاڵی ڕژێمی ئێران بەبێ هیچ هەستێک بە هەلوومەرجی خەڵک، ئەو بەرزبوونەوەی نرخەی بە "لۆژیکی" ناوبردووە.

5 مانگ و 8 ڕۆژ و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قەیرانی مریشک لە ئێران

قەیرانی مریشک لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن