بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، دەرگای دۆزەخی بەڕوودا دەکرێتەوە.لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز، ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، "ڕازی بووم دەرفەتێک بە ئاشتی بدەم" بەپێی پلانی ئاشتی 20 خاڵی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکاوە پێشکەشکرا.ناتانیاهۆ پێیوابوو "ئازادکردنی بارمتەکان و دڵنیابوون لە چەکداماڵینی حەماس و کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی چەک بۆ ناو غەززە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی زۆر گرنگن".هەروەها ناتانیاهۆ هۆشدارییەکەی ترەمپی ڕاگەیاند کە ئەگەر حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکەوە، "دۆخەکە بە تەواوی دەتەقێتەوە".