(پەیمانگای کیل بۆ ئابووریی جیهانی) دەڵێت، هاوکاریی سەربازیی ئەورووپا بۆ ئۆکراین لە مانگەکانی تەممووز و ئابدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەوەش ئەو پرسیارەی دروستکردووە، ئایا سپای ئۆکراین توانای وەڵامدانەوەی هێرشەکانی رووسیای دەبێت.بەپێی دوایین داتاکانی پەیمانگاکە، وڵاتانی ئەورووپا لە مانگەکانی تەممووز و ئابدا بایی 3.3 ملیار یۆرۆ (3.8 ملیار دۆلار) هاوکاریی سەربازییان بۆ ئۆکراین تەرخان کردووە.ئەم ژمارەیە دابەزینێکی گەورە نیشان دەدات بەراورد بە 6 مانگی یەکەمی ساڵ کە تێکڕای هاوکارییەکان مانگانە دەگەیشتە 3.85 ملیار یۆرۆ، ئەمەش بە رێژەی 57% کەمبوونەوە نیشان دەدات.