بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و کوردستانی ئیران، لە ساڵی ٢٠١٢ تا مانگی ئۆكتۆبری ٢٠٢٥، لانیکەم دوو هەزار و ٥٧٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون و لەو ژمارەیەش ٦٥٦ کەس کوژراون و هەزار و ٩١٨ کەسیش بریندار بوون. ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠١٠وە بە گشتی ژمارەی قوربانی و بریندارانی کۆڵبەران لە هەڵکشاندایە و لە ساڵانی کۆتاییی ئەم ماوەیەدا بە تایبەت لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٤ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.