مامۆستا مەسعود نەزەری، لە تورکیە تیرۆر کرا
وێبسایتی "حالوش" بڵاوی کردەوە کە مامۆستا مەسعود نەزەری، مامۆستای ئایینی سوننە و یەکێک لە دژبەرانی ڕژیمی ئاخوندی ، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ئیستەنبوڵی تورکیە بووەتە ئامانجی هێرشێکی چەکداریی کەسانی نەناسراو و کوژراوە. حالوش" نووسیویەتی کە چەندین فیشەک لە ئەو چالاکوانە سیاسییە کوردەی خەڵکی جەوانڕۆ تەقێندراوە. بەپێی ئە ڕاپۆرتەکە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر بڵاوکراوەتەوە، مامۆستا نەزەری ١٠ ساڵ پێش ئێستا و بەهۆی چالاکییە ئایینی و سیاسییەکانی و دژایەتیکردنی ڕژیمی ئاخوندی، ئێرانی بەجێهێشتووە و لە تورکیە نیشتەجێ بووە. حالوش" لە زاری خانەوادەی و کەسوکاری ئەو کەسەوە نووسیویەتی کە ناوبراو چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەڕەشەی لێکراوە و "شوێنپێی دەزگا سەرکوتگرەکانی ڕژیمی ئاخوندی لەو ڕووداوەدا ئاشکرایە".