ترەمپ بە قوڵی نائومێد بوە لە پوتن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "زۆر نائومێد بوە" لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، ئەوەش پێش سەردانەکەی ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بۆ واشنتن، ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی، ترەمپ وتی، "زۆر بێ هیوا بوم، چونکە پەیوەندیم لەگەڵ ڤلادیمیر زۆر باش بو، ڕەنگە هێشتا باش بێت، نازانم بۆچی بەردەوامە لەم شەڕە".