دوای دوو ساڵی جەنگی غەززە، ڕێککەوتنی ئاشتی لەژێر سەرکردایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا واژۆکرا، جۆبایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی ترەمپ دەکات لەدەستەبەرکردنی ئاشتی لە غەززە.شەڕی غەززە لە سەردەمی ئیدارەی بایدن دەستیپێکرد و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە بایدنی بە هۆی شەڕەکان زانیوە، بەڵام لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاشتی بۆ غەززە بایدن ستایشی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ دەکات جۆبایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ئێکس ڕاگەیاند، "من زۆر سوپاسگوزارم کە ئەم ڕۆژە هاتووە بارمتەکان گەڕانەوە بۆ ناو باوەشی خێزانەکانیان.