مەرگی گوماناویی عەلیرەزا ئەفشار فەرماندەی سپای ترۆریستی پاسداران
لە کاتێکدا هێشتا دەرئەنجامەکانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم نەبووەتەوە، میدیاكانی ڕژیم هەواڵی کوژرانی عەلیرەزا ئەفشار، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای ترۆریستیی پاسدارانیان بڵاوکردەوە؛ مردنێک کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی "نەخۆشیی دڵ" لەلایەن سەرچاوەکانی حکوومەتەوە، نیشانەکانی ناڕوونی و دژ بە یەك دەردەكەوێ.ئەفشار کە لە کاتی شەڕی ڕژیمی ئاخونی ئێران و عێراقدا سەرۆکایەتیی بارەگای ناوەندیی سپای پاسدارانی دەکرد و دواتر وەک فەرماندەی هێزی مقاومەتی بەسیج کاری کرد، بە کەسێكی کاریگەر لە پێکهاتەی سەربازی و پڕوپاگەندەی ڕژیمی ئاخوندی دادەنرا.تەنیا دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەم دواییە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە زمانێكی هەڕەشەئامێزەوە وتبووی:“ئیسرائیل ناتوانێت بچووکترین هەنگاو لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان ئەنجام بدات.” بەڵام ئێستا، هەواڵی “مردنی لەناکاوی” بڵاوکرایەوە!