بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، هەریەک لە یاسین ئەعزەمی ٢٧تەمەن ساڵ، موعین خودادادی تەمەن ٢٥ ساڵ، یاسین شاسواری تەمەن ٣٠ ساڵ، فەرید مورادی تەمەن ٢٩ساڵ و یاسین ڕەمەزانیزادە تەمەن ٢٩ ساڵ، هاووڵاتییانی خەڵکی جوانڕۆ و هێمن پاڵانی تەمەن ٢٨ ساڵ و عیرفان مورادی تەمەن٢٣ ساڵ و پەیمان بابایی ٣١ ساڵ، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیمی ئاخوندی ئیران لەکرماشان بە تۆمەتی لکێندراوی «ئەندامێتیی لە هێزە دژبەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی» سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و پێکەوە سەرجەم سزای ٢٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.سەرچاوەکان ڕاینگەیاندوە، ئەم سزایانە پاش داوای پێداچوونەوە لە لایەن سزادراوان، دۆسیەکە لە لایەن لقی ١٤ی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە کرماشان بە سەرۆکایەتیی نەوید سەحرایی وەک خۆی پەسند کراونەتەوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم داوییانەدا یاسین ئەعزەمی، موعین خودادادی، یاسین شاسواری، فەرید مورادی و یاسین ڕەمەزانیزادە، هێمن پاڵانی، عێرفان مورادی و پەیمان بابایی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانیان بۆ لقی بەڕێوەبردنی سزا بانگ کراون.ئەو هەشت چالاکە ئایینییە لە ساڵی ٢٧٢١ لە لایەن وەزارەتی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراوان و پاش دوو مانگ بەندکران لە گرتنگەی مەیدانی نەوتی کرماشان لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی ڕەوتی دادڕەسی لە بەندیخانە ئازاد کرابوون.