٩ وڵاتی غەیرە ئەندام بەشداری لە گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێران دەكەن
ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپایی غەیرە ئەندام و هاوپەیمانی یەکیەتییەکە خۆیان لەگەڵ بڕیارە نوێیەکەی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ ئەتۆمییەکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەماهەنگ کردووە.بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو دامەزراوەیە، وڵاتانی ئالبانی، بۆسنی و هێرزەگوین، ئایسلەند، مۆڵدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، مەقدۆنیەی باكوور، نەرویژ، سربێستان و ئۆکراین ڕایانگەیاندووە کە لەگەڵ بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئەورووپا هاوڕان و بەپێی ئەو بڕیارە ڕێسا ناوخۆییەکانیان ڕێکدەخەن.