بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پێوەری جیهانیی پاسپۆرت (هێنلی)، پاسپۆرتی ئێران بە پلەی ٩٨ و ئیمکانی گەشتکردن بەبێ ڤیزا تەنیا بۆ ٤١ وڵات، لە ڕیزی بێ بایەخترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا جێگەی گرتووە.ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیمارات بە ١٨٤ شوێنی بێ ڤیزا لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە و خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی ناوچەکەیە. هەروەها وڵاتانی قەتەر، کوەیت، عەرەبستانی سعوودی، بەحرەین و عومان جیاوازییەکی بەرچاویان لەگەڵ ئێراندا هەیە و شارۆمەندەکانیان لانیکەم دوو هێنەدەی خەڵکی ئیران ئازادیی گەشتکردنیان هەیە.تورکیە بە پلەی ٥١ و ئازەربایجان و ئەرمنستان بە پلەکانی ٧٢ و ٧٦، لە ئێران پێش کەوتوون، تەنانەت تورکەمەنستانیش کە ئیمکانی گەشتکردن بۆ ٤٨ شوێنی بە بێ ڤیزا هەیە، لە دۆخێکی باشتردایە. بەپێی زانیارییەکان تەنیا ئەفغانستان و عێراق و پاکستان پلەیان لە ئێران نزمترە.