خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە ناوخۆییەکانی ڕژیم، لە ڕۆژی ۱ی ڕەشەممە ڕاگەێیندرا کە کەسانێک لە شاری قوم توشی ویرۆسی کۆرۆنا بون، کرێکارانی چینی کە زۆربەیان هاتو
خەباتمێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە ناوخۆییەکانی ڕژیم، لە ڕۆژی ۱ی ڕەشەممە ڕاگەێیندرا کە کەسانێک لە شاری قوم توشی ویرۆسی کۆرۆنا بون، کرێکارانی چینی کە زۆربەیان هاتوچوی قوم و چین دەکەن ، هۆکاری گواستنەوەی ئەم ویرۆسەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو وڵاتەکان هاتووچۆ بۆ چین یان قەدەغە کردبوو بەڵام ئێران وێڕای هەوڵی چالاکان و خەڵک و مێدیاکانی دەرەوە هێڵی فڕۆکەوانی بۆ چین هەر ڕانەوەستاند، و ئێران بەمردنی ٥۰کەس و دوو پزیشک لەنەخۆشخانەکان لەدوای چین کە وڵاتی دەسپێکی ئەم ڤیرۆسە بوو لەماوەی سێ ڕۆژدا بووە دووهەم وەڵاتی قوربانی لە جیهاندا. هەروەها پەرەستارەکان مەترسی توش بوونیان زۆرە چوونکە جل و بەرگی تایبەتیان لەبەر نیە و لەکاتی هاتنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە سەرلێشێواویان بۆ درووست دەبێ چونکە نازانن چۆن لەگەڵیان ڕەفتاربکەن و ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانی و بێ باوەڕی زیاتری هاوڵاتیانی ئێرانی بەو دەسەڵاتە . بە دوای چەواشەکاریەکانی ڕژیم بۆ ئاماری شەهیدان و برینداران و دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و مووشەک هاویشتن بۆ فڕۆکەی ئۆکراینی ،ئیستا ڕژیم تاوانبارە بەوەی کە ئاماری کۆرۆنا بەڕاستی دەرناخات و تەنانەت لەناو دام و دەزگاکانی حکومەتیش دوبەرەکی هەیە لە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕاستەقینە . زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیە بە هەشتەگی (سنورەکانی ئێران داخەن )داوایان کردووە کە سنووری زەوی و ئاسمانی خۆیان لە ئێران داخەن و هاتوچۆی ئێرانیەکانیان قەدەغە کردووە .