سزای زیندانیکردنی مستەفا کەواکبیان بۆ ماوەی ١٤ مانگ بە هەڵپەساردنی چوار ساڵە بەهۆی ئاشکراکردنی بوونی سیخوڕێکی ئیسرائیلی لە دەزگاکانی نزیک لە ماڵی خامنەیی.بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی حکومەت، دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئاخوندی مستەفا کەواکبیان، نوێنەری پێشووی پەرلەمان و سکرتێری گشتی حزبی "مەردومسالاری"، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ و پەرێشانکردنی بیروڕای گشتی" سزای ١٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند. جێبەجێکردنی ئەو سزایە بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵپەسێردراوە.دادگاش هەروەها سزای قەدەغەکردنی هەر جۆرە چالاکییەکی ڕاگەیاندنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپاندووە — لەوانە چاوپێکەوتن، بڵاوکردنەوەی وتار یان هاوکاری لەگەڵ میدیاکان. بەڕێوەبەری ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەش کە چاوپێکەوتنەکەی ئەوی بڵاوکردووەتەوە، سزای غەرامەی نەقدی دراوە.