بەرگریی شارستانی غەززە ڕایگهیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامەو بەو هۆیەوە دەیان کەسی مەدەنی بوونه قوربانی؛ هاوكات تیمەکانی فریاگوزاریش ناتوانن وەکوو پێویست کارەکانیان ئەنجام بدەن. ناوەندیی فەڵەستینی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەکاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست تاوەکوو ئێستا ئیسرائیل 129 هێرشی كردووهته سهر کەرتی غەززە و له ئهنجامدا 34 کەس کوژراون، 129 کەسی دیکەش برینداربوون. شەممە، 18ی ئۆکتوبری2025، ناوەندیی فەڵەستینی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و لە دوایین هێرشدا 11 هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.