ڕژیمی ئێران لە گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ بنکەی باگرامی ئەفغانستان نیگەرانە
گەڕانەوەی سەربازانی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان، بە تایبەت بۆ بنکەی ئاسمانی باگرام لە باکووری کابولی پایتەخت و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بووەتە جێی نیگەرانی بۆ هەر یەک لە ڕژیمی ئێران و ڕووسیە و چین، بە تایبەت ڕژیمی ئێران ترسی لەوە هەیە سنووری ڕۆژهەڵات و ئاسمانی وڵاتەکەی بە تەواوی بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمەریکا. پێگەی هەواڵی ناشنال ئینتەرست، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی "ئەگەر تاڵیبان بنکەی باگرام ڕادەستی سپای ئەمەریکا بکاتەوە، ئەوە گەڕانەوەیی سەربازانی ئەمەریکا نیشانەی ویستی واشنتنە بۆ ڕابردوو یان وەرگرتنی ڕۆڵێکی نوێیە لە ناوچەکەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە سپای ئەمەریکا لە جولای 2021، بنکەی باگرامی چۆڵ کرد و مانگێک دواتر، تاڵیبان جاریکی دیکە گەڕایەوە دەسەڵات و کۆنترۆڵێ ئەفغانستانی کردەوە."