ناتانیاهۆ: تا حەماس چەک دانەنێت، شەڕ لە غەززە بەردەوام دەبێت
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، جەنگی کەرتی غەززە کۆتایی نایەت تاوەکو قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس جێبەجێ نەکرێت، کە بە وتەی ئەو، مەرجی سەرەکیی چەکداماڵینی حەماسە.ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی، کە بە کەناڵێکی ڕاستڕەو ناسراوە، پیداگریی کردەوە قۆناغی دووەم بریتییە لە "چەکداماڵینی حەماس، یان بە واتایەکی ڕوونتر، چەکداماڵینی تەواوی کەرتی غەززە."وتیشی: "کاتێک چەکداماڵین بە سەرکەوتوویی تەواو بوو، کە هیوادارین بە ئاسانی بکرێت، ئەگەرنا بە زەحمەت و هێز دەبێت، ئەوکاتە شەڕ کۆتایی دێت."