زولفەقار شەریفی، منداڵێکی عەرەبی تەمەن ٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "بەیت کووار"ی سەر بە شارستانی هەویزە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی حکوومەت لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خانەوادەکەیدا کوژرا.بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، خوشکەکەیشی بە سەختی بریندار بووە.بەپێی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی کە لە خاڵێکی پشکنینی تازە دامەزراو لە نزیک گوندی بەیت کووار جێگیر بوون، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی خانەوادەی شەریفی کردووە.دوای ئەم تاوانە، ئیدارەی ئیتلاعات بە تەواوی ناوچەکەیان گەمارۆ داوە و ئەندامانی خێزانی منداڵەکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە خۆیان لە قسەکردن لەگەڵ میدیاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەدوور بگرن.