گیرانی شاهۆ ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ١٤٠٤، شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی "سەبەتلوو"ی سەر بە شاری بانە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی قەزایی گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.هیشتا، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆیی گیران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.