لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای سنە پێنج کەس کوژران
بەرەبەیانی دوینی یەكشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان سەقز- بانە، پێنج هاووڵاتی کوژران.ڕووداوەكە بەهۆی پێكدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلێك، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سەقز-بانە، لە گەرووی خان ڕوویداوە.جێی ئاماژەیە، لە ڕووداوێكی دیكەی هاتوچۆی پاسی قوتابییان لە كیانشاری كرماشان، سەرەتا قوتابییەك کوژراوە و پێنج لە قوتابییان و شۆفێرەكەش بە برینداری گەیێندرانە نەخۆشخانە كە دۆخی هەموویان ناجێگیر ڕاگەیێندرابوو. چەند سەعاتێک دواتر یەكێكی دیكە لە قوتابییەكان کوژرا و بەمەش ژمارەی قوربانییان بۆ دوو كەس بەرز بووەوە.