قەیرانی مامۆستای زانکۆ لەئێران
کارین ئەبرینیا، سکرتێری کۆمەڵەی پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ لە ئێران، ڕایگەیاند کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 1500 مامۆستای بواری تەکنیکی لە زانکۆ باڵاکانی ئێران کۆچیان کردووە و ئیبراهیم ئازادەگان، مامۆستای زانکۆی پیشەسازی شەریفیش، وتی کە لە دۆخی ئێستادا، حەوتوانە یەک مامۆستای زانکۆ کۆچ دەکات.ماڵپەڕی خەبەر ئۆنلاین ڕۆژی دووشەممە 28ی ئۆکتۆبەر، وتووێژێکی وردی لەگەڵ ئەبرینیا و ئازادەگان بڵاوکردەوە سەبارەت بە کۆچکردنی مامۆستایان و خوێندکاران و کەشی ئەمنییەتی زانکۆکان.ئەوان پیداگریان لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنە ئەمنییەتییەکان، شایستەیی زانستیی نۆخبەکان و مامۆستایانی زانکۆکان بە بیانووی وەک "واژۆکردنی بەیاننامە"، "سەلت بوون" و "وێنەگرتن لە قاوەخانەیەک لە ئەمریکا" ڕەتدەکەنەوە.بە وتەی سکرتێری کۆمەڵەی پیشەیی مامۆستایانی زانکۆ لە ئێران، لە ساڵی خوێندنی 2018-2019 تا 2023-2024، لە کۆی شەش هەزار مامۆستا لە بوارەکانی تەکنیکی و ئەندازیاری لە زانکۆ باڵاکان، 25% کۆچیان کردووە.ئەبرینیا بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکان وتی کە لە ساڵی 2000 تا 2020 نزیکەی 66 هەزار خوێندکار لە ئێران کۆچیان کردووە.بەڵام ئامارە نافەرمییەکان دەڵێن لەم ماوەیەدا، نزیکەی 200 هەزار خوێندکار ئێران-یان جێهێشتووە.