ترەمپ: چین نایەوێت تایوان داگیر بکات
دۆناڵد ترەمپ گومانی خۆی لە ئەگەری هێرشێکی سەربازیی چین بۆ سەر تایوان نیشاندا و پیداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەکین نایەوێت هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت. هاوکات متمانەی خۆی بە پەیوەندییە کەسییەکانی لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی دەربڕی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە پەراوێزی لووتکەیەکی گرنگدا کۆببنەوە.لێدوانەکانی ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنتۆنی ئەلبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆشکی سپی، وەڵامێک بوو بۆ پرسیارێک سەبارەت بە هەڵسەنگاندنێکی پێشووتری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن).