بەرپرسانی ئەمەریکا: ڕێگری لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە غەززە دەکەین
بەرپرسانی ئەمەریکی ئاشکرایان کرد، ستراتیژی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێگریکردنە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە کەرتی غەززە. ئەمەش لە کاتێکدایە نیگەرانییەکان لەناو ئیدارەی ئەمەریکادا لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئەگەری پووچەڵکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ناتانیاهۆوە.بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕایگەیاندووە سەرۆک ترەمپ باوەڕی وایە سەرکردەکانی حەماس ئامادەن بە نیازپاکی لە دانوستانەکان بەردەوام بن.