بەڕێوبەرایەتی بەرەنگابوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سوریە بەهاوکاریی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەی ئەلزەمیر لەدەورووبەری دیمەشق، دەستیان بەسەر 12 ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا گرت و بەرپرسی تۆڕەکەشیان گرت.عەمید خالید عید، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زانیارییانەی لە هەواڵگریی پێمان گەیشت، لقی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان لە لادێکانی دیمەشق، ئۆپەراسیۆنێکمان دژی تۆرێکی قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لەناوچەی ئەلزەمیر ئەنجامدا کە دەیانویست ماددەی هۆشبەر بەقاچاخ بنێرنە دەرەوەی وڵات.