دوای پێنج شەو لە ناڕەزایەتیی خوێندكارانی زانکۆی خواجە نەسیر و دواکەوتنی بەردەوامی دەسەڵات لە بەدواداچوونی داواکارییەکانیان، خوێندکاران پیداگریان لەوە کردەوە کە بە دەنگێکی بەرزتر درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارن بزانن دەنگی خوێندکار هەرگیز كپ ناكرێت و خوێندکار یاریی دەستی زانکۆ و بەرپرسانی زانکۆ نییە.
داواکاریی سەرەکیی خوێندکاران بریتین لە:
گەڕانەوەی خزمەتگوزاری و هەبوونی ئاسایش لە بەشەناوخۆییی کچان
دابینکردنی خواردنی باش و کەمکردنەوەی نرخی ژەمی خواردنی خوێندکارانی شەوانە
چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەكانی بەشەناوخۆییەکان
چارەسەرکردنی کێشە پەروەردەییەکان
کۆتایی هێنان بە ڕەفتاری ئەمنییەتی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی