بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، لە ئاكامی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری سووتەمەنی لە ناوچەی گواتری شارستانی چابەهار و تەقەکردنی ئەفسەرانی هێزی دەریایی ڕژیمی ئاخوندی ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.تا ئێستا ناسنامەی کوژراوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەكەن كە خەڵكی شارستانی دەشتیارییە.بە وتەی حال وەش، دوای وەستانی ئۆتۆمبێلەکە، تەرمی ئەو کەسە لە شوێنی ڕووداوەکە گواستراوەتەوە.