دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرارە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاترە، هاوکات پیداگریی کردەوە هێشتا دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین لە ئارادایە.سەرۆکی ئەمەریکا پیداگریی لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و وتی: "ئێمە ئێستا ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاتریش دەکەین."