سەرۆکی ئۆکراین ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لەو لوتکە چاوەڕوانکراوەی نێوان سەرۆکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە بوداپێست دەربڕی، بەو مەرجەی بە فەرمی بانگێشت بکرێت.ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بانگێشت بکرێت، بە دوو شێواز ئامادەی بەشداریکردنە:یان ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرەتا لەگەڵ پوتن و دواتریش بە جیا لەگەڵ ئەو کۆببێتەوە.پێشتر دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن ڕایانگەیاندبوو، لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لە پایتەختی هەنگاریا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی ماوەی سێ ساڵ و نیوە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراین دا بەردەوامە.